دادگه‌یێکی ئاکرێ حوکمی ئه‌ستۆپاکیی گوڵسه‌ر ییڵدرم نوێنه‌ری ماردین ده‌رده‌کات
دادگه‌ی 3ی سزای ئاکرێ گوڵسه‌ر یێڵدرم نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مانی تورکیا به بێ‌تاوان ده‌ناسێنێت که تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گرووپه تیرۆریسته‌کانی خرابووه پاڵ.
برووسکه‌ی سه‌ره‌خۆشیی وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران و عێراق
ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌دا له په‌رله‌مانی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سنووری عێراق و ئێران کرد و وتی: به‌ڵای سروشتی ئه‌زموونه بۆ مرۆڤ هه‌ر بۆیه‌ش به بۆنه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له به‌جێماوانی قوربانییه‌که ده‌که‌م.
بیلگه‌ن ئه‌وه‌شی زیاد کردووه: ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت به بوومه‌له‌رزه‌ش ده‌مارگرژی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی بهێننه ئاراوه به‌ڕاستی ئازارمان ده‌دات.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به ئاشکرا پاڵپشتیی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له ئاک پارتی ڕاده‌گه‌یێنێت
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سکرتێری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاند: به یاوه‌ریی پارتی داد و گه‌شه بۆ ته‌واو کردنی سیسته‌می سه‌رۆک­کۆماری له ساڵی 2019 تا دوا هێڵی هاوپشت ده‌بین و به یه‌کسانی خه‌بات ده‌که‌ین.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا: حه‌وت قایمقامی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان لێ کراوه
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاندووه: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه که‌وتوون 7 قایمقامی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment