بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە رۆژی چوارشەممە 15ی نۆڤیمبێری 2017، به‌ئاماده بوونی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و ژماره‌یێک له ئەندامانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باره‌گای میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه كرایه‌وه.
هەروەها بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هێزه‌كانی لیوای 3ی پێشمه‌رگه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و بۆ له‌مه‌ودوا كاره‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یێكی ئاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و هاتنی هێزە عێراقییەکان بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، ئەو هێزانە چوونە ناو شاری خانەقین و هێزی پێشمەرگە پاشەکشەی کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment