پاڵه‌پستۆیێکی به‌هێزی بارین ڕۆژئاوای وڵات ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی ئێران- ئیداره‌ی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ئێران ڕای‌گه‌یاندووه‌: پاڵه‌پستۆیێکی به‌هێزی بارین له‌ سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ به‌شی ڕۆژئاوای ئێران ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش زه‌رووره‌تی خێرا کردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی نیشته‌جێ کردن و یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان زه‌قتر ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رما و سۆڵه‌ و به‌فر و باران له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ده‌بێته‌ کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی کرماشان و پێویستیشه‌ ڕێکخراوه‌کان به‌ مانگی سوور و داموده‌زگای جێبه‌جێکاره‌وه‌ پێداویستیی سه‌ره‌تایی بریتی له‌ خێوه‌ت و به‌تانی و جلوبه‌رگی گه‌رم و ئامێری گه‌رم که‌ره‌وه‌ بگه‌یێنه‌ ده‌ست لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌.

تاڵب حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری که‌شناسیی کوردستان دوایین نه‌خشه‌کانی که‌شناسی لێکده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: له‌ سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ئاسمانی ڕۆژئاوای وڵات به‌ تایبه‌ت کرماشان و کوردستان جه‌وی ده‌گۆڕدرێت و پله‌ی گه‌رمیی هه‌وا تا ڕێژه‌یێکی به‌رچاو داده‌به‌زێت و تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و کۆتاییی حه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌که‌ی ئیداره‌ی که‌شناسی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جگه‌ له‌ باران له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی ڕۆژئاواشدا به‌فر و سه‌رما به‌ چاو ببینرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8551

Your Comment

You are replying to: .
captcha