به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رما و سۆڵه و به‌فر و باران له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌بێته کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی کرماشان و پێویستیشه ڕێکخراوه‌کان به مانگی سوور و داموده‌زگای جێبه‌جێکاره‌وه پێداویستیی سه‌ره‌تایی بریتی له خێوه‌ت و به‌تانی و جلوبه‌رگی گه‌رم و ئامێری گه‌رم که‌ره‌وه بگه‌یێنه ده‌ست لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه.
تاڵب حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری که‌شناسیی کوردستان دوایین نه‌خشه‌کانی که‌شناسی لێکده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئاسمانی ڕۆژئاوای وڵات به تایبه‌ت کرماشان و کوردستان جه‌وی ده‌گۆڕدرێت و پله‌ی گه‌رمیی هه‌وا تا ڕێژه‌یێکی به‌رچاو داده‌به‌زێت و تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه و کۆتاییی حه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌که‌ی ئیداره‌ی که‌شناسی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جگه له باران له هه‌ندێک ناوچه‌ی ڕۆژئاواشدا به‌فر و سه‌رما به چاو ببینرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment