ئاماده‌ین له‌ گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتى كرێكارانى كوردستان، داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان دەکات و سه‌ركرده‌یێكیان ڕای ده‌گه‌یێنێت، ئاماده‌ن ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا له ‌نێوان هه‌ردوو، واژۆ كراوه‌، زیندوو بكه‌ینه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆران كاڵكان، سه‌ركرده‌ له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)، به‌ میدیاكانى نزیک له‌ حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند: "ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵى 1982 واژۆ كراوه".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی PKK ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ بۆ گه‌لى كوردستان، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕۆڵى پۆزه‌تیڤى ده‌بێت، گوتیشی: ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌ركاتیک بڕگه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌، جێبه‌جێ بكه‌ین.

وه‌ک ئه‌و سه‌ركرده‌ گێڕایه‌وه‌، له‌ ساڵى 1982 پارتى دیموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان، ڕێككه‌وتنێكان بۆ كار كردن له ‌سه‌ر كۆنگره‌یێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌ نێوان هه‌ردوولا، واژۆ كرد.

سەرچاوە: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8544

Your Comment

You are replying to: .
captcha