هه‌ولێر پێبه‌نده‌ به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پێبه‌ندیی هه‌ولێر به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد به‌یاننامه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ و پرسی یه‌کپارچه‌ییی عێراق به‌ ته‌واوه‌تی شه‌فافه‌ و ده‌ری‌بڕی: هه‌ولێر ڕێز بۆ ئه‌و حوکمه‌ داده‌نێت و ده‌رکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ده‌لاله‌ته‌ له‌سه‌ر حه‌ز و خواستی ئێمه‌ بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان له‌ زووترین کاتدا.

ناوبراو داوای له‌ به‌غدا کرد بۆ کۆتایی هێنان به‌ ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵکی کوردستان گفتوگۆی جیدی و ده‌ستووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8543

Your Comment

You are replying to: .
captcha