عه‌لاوی ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌ولێر هه‌مبه‌ر حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ستایشی هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مبه‌ر حوکمی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌مه‌ڕ نه‌بوونی ماده‌یێکی ده‌ستووری بۆ جیابوونه‌وه‌ی قه‌ومه‌ عێراقییه‌کان له‌و وڵاته‌، ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ زه‌مینه‌ بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆی شه‌فافی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڕه‌خسێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری سه‌رۆک­کۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژی قه‌یرانی به‌غدا- هه‌ولێره‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی وه‌کوو تاکه‌ بژارده‌ کردبووه‌وه‌ و پڕۆژه‌یێکی نیشتمانی له‌و باره‌وه‌ ئاراسته‌ کردووه‌ که‌ له‌ ئاستی خۆجێی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی چاکی لێکراوه‌.

به‌یاننامه‌که‌ ئه‌وش زیاد ده‌کات ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه‌ و ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌ین که‌ ڕێزی له‌ حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادی گرتووه‌ و بڕوامان وایه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ زه‌مینه‌ بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆی شه‌فاف له‌ نێوان به‌غدا-هه‌ولێر و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچار بۆ سه‌رجه‌م ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ده‌ڕه‌خسێنێت.

سه‌رچاوه‌: سومه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8542

Your Comment

You are replying to: .
captcha