به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری سه‌رۆک­کۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی قه‌یرانی به‌غدا- هه‌ولێره‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی وه‌کوو تاکه بژارده کردبووه‌وه و پڕۆژه‌یێکی نیشتمانی له‌و باره‌وه ئاراسته کردووه که له ئاستی خۆجێی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی چاکی لێکراوه.
به‌یاننامه‌که ئه‌وش زیاد ده‌کات ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه و ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌ین که ڕێزی له حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادی گرتووه و بڕوامان وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته زه‌مینه بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆی شه‌فاف له نێوان به‌غدا-هه‌ولێر و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچار بۆ سه‌رجه‌م ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ده‌ڕه‌خسێنێت.
سه‌رچاوه: سومه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment