بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید ڕایان دیلون وتەبێژی هاوپەیمانانی دژی داعش ئاماژەی بە ئەگەری هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی YPG لە کانتۆنی عەفرین کرد و ڕای گەیاند: تا ئێستا هیچ بەڵگەیێک بو پشتڕاست کردنەوەی ئەو ئیدیعایە بە دەستەوە نییە، هاوپەیمانان بەرپرسی بەرگری لە هەموو پاڵپشتەکانی خۆیەتی، تەنانەت ئەگەر ئەو هێرشانە لە لایەن داعشەوە نەبێت. ئێمە پشتیوانی و پاڵپشتی لە هەموو ئەو عەرەب و کورد و ئێزەدی و مەسێحییانە دەکەین کە لە ژێر ناوی سوپای دیموکراتیکی سووریا شەڕ دەکەن.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بە هەڵهاتنی داعش لە ڕەقە بە پاس دا و وتی: ئێمە هەموو گۆڕانکارییەکانی ڕەقە و ئەو پاسانەی کە لە شاری ڕەقە چوونە دەرەوە چاودێڕی دەکەین، ئەو بابەتە دوور لە ڕاستییە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستاری تورکیا
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment