سه‌ربازێکی سنوورپارێزی بانه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ مینه‌وه‌ شه‌هید بوو

به‌شی کوردستان- عه‌باس کازمی سه‌ربازێکی سنوورپارێزی بانه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شه‌هید بوو و ته‌رمه‌که‌شی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌سپه‌رده‌ کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مینه‌که‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌پاو، له‌ ناوچه‌که‌دا به‌جێمابوو. شه‌هید عه‌باس کازمی خه‌ڵکی گوندی خوڕه‌م ده‌ڕه‌ی پارێزگای زه‌نجانه‌ و له‌ بنکه‌ی سنوورپارێزیی میشیاوی بانه‌ سه‌رباز بوو.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سه‌ربازێکی دیکه‌ی هاوڕێی کازمییش به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ بریندار بووه‌.

ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێکردنی ته‌رمی شه‌هید کازمی ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 23ی گه‌ڵاڕێزان له‌ به‌رانبه‌ر سوپای پاسدارانی بانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و هێزی ئینتیزامی و سنوورپارێزی و ژماره‌یێکی زۆر له‌ به‌رپرسان به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8513

Your Comment

You are replying to: .
captcha