یه‌په‌گه‌ 500 هەزار کوردی سووریای ناچار کردووە خانووەکانیان بەجێ بێڵن

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا لە شاری سووچی ڕووسیا دژایەتیی خۆی لەگەڵ بەشداریی YPG لە کۆنگرەی گەلانی سووریا لە ڕووسیا ڕاگەیاند و وتی: یه‌په‌گه‌ 500 هەزار کوردی سووریای ناچار کردووە خانووەکانیان چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا به‌ یاوه‌ریی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەردانی شاری سووچی ڕووسیایان کردووە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا رایگەیاند: بە گشتی هیچ دژایەتیمان لەگەڵ بنەماکانی کۆنگرەیێکدا نییه‌ کە دەیهەوێت پێوەندییەکان لە سووریا چاک بکاتەوە بەڵام نابێت هەموو کەسێک، بانگهێشتی کۆنگرەی ڕووسیا بکرێن.

ناوبراو وتی: لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا بۆ ئێمە دەرکەوت کە هیچ جیاوازییێک لە نێوان PKK، PYD و YPG نییە. لەگەڵ پۆستەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان وێنەیان کێشاوە. نابێت ئەوان لە ڕیزی گرووپە دژبەرەکانی سووریا ببن. په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ نوێنەری هەموو کوردەکان نین. یه‌په‌گه‌ 500 هەزار کوردی سووریای ناچار کردووە خانووەکانیان چۆڵ بکەن. بەم هۆیەشەوە هیچ گومانێک نییە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە و دیاریشە چ کەسانێک ئەو گرووپە بە کار دێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8469

Your Comment

You are replying to: .
captcha