بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا به یاوهریی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەردانی شاری سووچی ڕووسیایان کردووە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا رایگەیاند: بە گشتی هیچ دژایەتیمان لەگەڵ بنەماکانی کۆنگرەیێکدا نییه کە دەیهەوێت پێوەندییەکان لە سووریا چاک بکاتەوە بەڵام نابێت هەموو کەسێک، بانگهێشتی کۆنگرەی ڕووسیا بکرێن.
ناوبراو وتی: لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا بۆ ئێمە دەرکەوت کە هیچ جیاوازییێک لە نێوان PKK، PYD و YPG نییە. لەگەڵ پۆستەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان وێنەیان کێشاوە. نابێت ئەوان لە ڕیزی گرووپە دژبەرەکانی سووریا ببن. پهکهکه و پهیهده نوێنەری هەموو کوردەکان نین. یهپهگه 500 هەزار کوردی سووریای ناچار کردووە خانووەکانیان چۆڵ بکەن. بەم هۆیەشەوە هیچ گومانێک نییە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە و دیاریشە چ کەسانێک ئەو گرووپە بە کار دێنن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment