بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیلس موزینێکس، کۆمیساریای مافی مرۆڤی کۆنگرێسی ئەورووپا سەبارەت بە دۆسیەی زیندانییەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی نوێنەرانی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان گومانی زۆری تێدایە و ئاشکرایه کە دادستێنەکانی دەزگای دادی تورکیا نادادوەرانە چاویان لە دۆسیهکان کردووە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت: ئەو نوێنەرانەی کە زیندانی کراون لە هەموو چالاکییە پەرلەمانییەکانیان دوور خراونەتەوە و چیدی ناتوانن نوێنەری ئەو خەڵکە بن کە دەنگیان پێداوه. پاش کوودەتای 15ی جووڵای لە تورکیا و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە، بەرتەسک بوونەوەی جیدی دروست بووە و یاساکان و دەزگای دادی تورکیا بوونەتە ئامێرێک بۆ دەمکوت کردنی دژبەرانی حکوومەت.
دەزگای دادی تورکیا سەربەخۆ نییە و لایەنگرانە بڕیار دەدات، لەم دۆخەدا دابین کردنی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا زۆر ئەستەمە.
سەرچاوە: دویچە ولەی تورکی
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment