به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره‌دین چانیکلی، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه کڕینی مووشه‌کی S-400 له ڕووسیا و ڕایگه‌یاند: ڕه‌وتی کڕینی سیسته‌مه مووشه‌کییه‌کانی S-400 کۆتاییی پێ هاتووه. تورکیا سه‌ره‌ڕای کڕینی سیسته‌می مووشه‌کی S-400 له به‌رنامه درێژخایه‌نه‌کانی خۆیدا گه‌شه و پێشکه‌وتن له بواری مووشه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستووری کار داناوه. به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی و که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناییه ناوچه‌ییه‌کان ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی کۆنسرسیۆن یۆروسام واژۆ کردووه. سیسته‌می زۆر گران به‌کار دێنین.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕوونیشی کردووه: ئێمه 1400 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سووریا و عێراقدا هه‌یه. تیرۆریسته‌کان ده‌توانن له هه‌ر لایێکه‌وه بێنه ناو وڵاته‌که‌مان. ڕاوه‌دوونان و چاودێری به سه‌ریاندا ده‌که‌ین و هه‌ر ده‌رفه‌رتێک که بدۆزینه‌وه له‌ناویان ده‌به‌ین. ئه‌و هه‌وڵانه‌ش به‌م سووکی و ئاسانییه‌ش نییه. به‌ڵام شوکر بۆ خوا تورکیا توانیویه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه به باشترین شێوه ئه‌نجام بدات. تورکیا ته‌نها وڵاتێکه که له ئێستادا له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشی گرووپه تیرۆریسته‌کان له دژی ئه‌و وڵاته وه‌ستاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment