ئێران ئیدعای به‌رپرسانی به‌حرینی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدعای به‌رپرسانی به‌حره‌ینی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سه‌رده‌می چه‌واشه‌کاری و تۆمه‌ت لێدانه‌کان کۆتایی هاتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێک ئیدعا و هه‌ڵوێست نواندنی لاواز و بێ بنه‌مای به‌رپرسانی به‌حره‌ین له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌ت کرده‌وه‌ و زیادی کرد: ته‌نها شتێک که‌ به‌رپرسانی به‌حره‌ین دوای هه‌ر ڕووداوێک له‌و دووڕگه‌یه‌دا ڕوو ده‌دات ده‌یزانن بیڵێن تۆمه‌تبار کردنی ئێرانه‌؛ ئه‌وان ده‌بێ بزانن سه‌رده‌می وته‌ی درۆ و بێ‌بنه‌ما و چه‌واشه‌کاری و تۆمه‌ته‌ لێدان کۆتایی هاتووه‌.

قاسمی ڕوونیشی کرده‌وه‌: هه‌میشه‌ جه‌ختمان کردووه‌ که‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌موو دراوسێکانمان به‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی خۆمان ده‌زانین و پێیان پابه‌ندین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8426

Your Comment

You are replying to: .
captcha