به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێک ئیدعا و هه‌ڵوێست نواندنی لاواز و بێ بنه‌مای به‌رپرسانی به‌حره‌ین له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی ئه‌و وڵاته ڕه‌ت کرده‌وه و زیادی کرد: ته‌نها شتێک که به‌رپرسانی به‌حره‌ین دوای هه‌ر ڕووداوێک له‌و دووڕگه‌یه‌دا ڕوو ده‌دات ده‌یزانن بیڵێن تۆمه‌تبار کردنی ئێرانه؛ ئه‌وان ده‌بێ بزانن سه‌رده‌می وته‌ی درۆ و بێبنه‌ما و چه‌واشه‌کاری و تۆمه‌ته لێدان کۆتایی هاتووه.
قاسمی ڕوونیشی کرده‌وه: هه‌میشه جه‌ختمان کردووه که سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌موو دراوسێکانمان به ئاسایش و سه‌قامگیریی خۆمان ده‌زانین و پێیان پابه‌ندین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment