ڕێککەوتنێکی نھێنیی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێککەوتنێکی نھێنیی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا دەکرێت و پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانیش وردەکاریی ئەو ڕێککەوتنە دەخاتەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولعەزیز حەسەن جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: "ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرەدا ھەیە کۆمەڵێک خاڵی نھێنی و مەترسیداری تێدایە کە تا ئێستا بە ڕەسمی ئاشکرا نەکراون بەڵام یەکێک لە خاڵەکان پەیوەستە بە ڕادەست کردنی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و فیشخابور بە عێراق لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە".

عەبدولعەزیز حەسەن وردەکاریی زیاتری ڕێککەوتنە نھێنیەکەی نێوان عەبادی و ئەردۆغانی ئاشکرا کرد و وتی:"ئیبراھیم خەلیل و ھێڵی فیشخابور نامێنێت، بەوەش بۆری نەوتی ھەرێم بە تەواوی دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەو دەروازەیەش پەیوەندی بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ھەیە دادەخرێت لە کاتێکدا تەنھا ھێڵە بۆ ئاڵوگۆڕی خۆراک و تەندروستی و بازرگانی بۆ ڕۆژئاوا".

ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیشە ئاماژەی بەوە دا: "خاڵێکی دیکەی ڕێککه‌وتنەکە پەیوەستە بە ڕادەست کردنی سەرچاوە داراییەکانی ھەرێم و شەڕی پەکەکە و دەرکردنیان لە خاکی عێراق".

ناوبراو ھەروەھا زانیاریی گرنگیشی لە بارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم ئاشکرا کرد و وتی:"تورکیا ئامانجەکانی خۆی لە ڕێگەی ئەو کارەوە دەکات، بەڵام مەرجی کشانەوەی ھێزەکانی لە خاکی عێراق جێبەجێ ناکات، بەڵکوو جەختیش لە سەر مانەوەیان لە خاکی عێراق دەکەنەوە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8421

Your Comment

You are replying to: .
captcha