بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ نهبی بریكاری پێشووی وهزیری دارایی عێراق دەڵێت: ل ەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، هەرێمی كوردستان 60%ی سەرچاوەكانی داهاتی لە دەست داوە، چوونكە ئەو كات نەوتی ناوچە دابڕێندراوەكان و كەركووكی لە ژێر دەستدا بوو و دەیتوانی سوودیان لێوەربگرێت.
فازڵ نهبی وتیشی: بەداخەوەی ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ كارتێكی ئابووریی لە دەستدا نەماوە بەرامبەر بە بەغدا و تەنها كارتێكی یاسایی لە بەردەستدایە كە ئەویش رێككەوتنێكی پێشووە لەگەڵ حكوومەتەكەی ئەیاد عەلاوی و تێیدا رێژەی 17%ی بۆ هەرێمی كوردستان چەسپاندووە.
فازیل نەبی ئەوەش دەخاتەڕوو كە پێشتر سەرباری زۆریی سەرچاوە داراییەكان هەرێمی كوردستان كورت هێنانی گەورەی هەبوو لە بودجەدا و ئاماژەشی دا بەوەی ئێستا رەوشەكە خراپتر دەبێت چوونكە تەنها رێژەی 40%ی سەرچاوەكانی داهاتی لە دەستدا ماوە.
سەرچاوە: میللەت پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment