بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سەركردەیەی یەكێتی لە لێدوانێكیدا باسی لەوە كرد کاتێک بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی دەرکراوە، ئەو بەشداری کۆبوونەوەكەی نەکردووە چوونکە بڕیاری داوە لە دوای کۆچی دواییی مام جەلال، ھیچ پۆستێکی دیاریکراو لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی وەرنەگرێت، بۆیە ئاگاداری ئەوە نەبووە کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی درابێت.
عیماد ئهحمهد لەبارەی چۆنیەتیی چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو یەکێتیش ئاماژەی بەوە دا: "پێویستە یەکێتی زەمینەسازی بۆ بەستنی کۆنگرە بکات، ھەروەھا ھەوڵی ئەوە بدرێت کێشەکانی ناو یەکێتی بە زوویی چارەسەر بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێ و دواتر دامودەزگا فەرمییەکانی یەکێتی بەپێی پەیڕەو کارا بکرێنەوە".
سەرچاوە: باس نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment