بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی، پێنج كهسیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندام بوون لە داعش داواکراو بوون.
ئاماژە بەوەیش دراوە، ئەو دەستگیرکراوانە لە لێکۆلێینەوەکاندا، دانیان بەوەداناوە لە بەناو ویلایەتی کەرکووک سەربە داعش چەکدار بوون و راشیانگەیاندووە کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین ھێرش بۆسەر گوندی بەشیر باشووری پارێزگای کەرکووک و پاڵاوگەوی نەوتی بێجی کردووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی وتەکانیان، رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment