به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار ئه‌مانوڵڵاهی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه/ 17ی گه‌ڵاڕێزان به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند گرووپێکی گه‌وره‌ی دابین و دابه‌شکردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له کرماشان دۆزراوه‌ته‌وه و جه‌ختی کرد: پاش پێگه‌یشتنی هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به چالاکیی گرووپێکی گه‌وره‌ی قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر بابه‌ته‌که خرایه ده‌ستووری کاری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری پارێزگاوه.
ناوبراو درێژه‌ی دا: پاش ئه‌نجامدانی هه‌وڵه زانیارییه‌کان و کۆنتڕۆڵی گرووپه‌که، ڕۆژی ڕابردوو له کاتی گواستنه‌وه‌ی وهجبهیێکی گه‌وره ئه‌ندامانی گرووپه‌که ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کران.
فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان ڕوونیشی کرده‌وه: له‌و گرووپه 345 کیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر که به شێوه‌یێکی لێهاتووانه له ئۆتۆمبیلێکدا شاردرابوویه‌وه، که‌شف کرا و ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment