به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاوێژکارێکی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕای‌گه‌یاند دیمه‌شق به هیچ له‌ونێک ده‌ستبه‌رداری شاری تازه ڕزگارکراوی ڕه‌قه نابێت و وتیشی: پێویسته ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ببێته وانه‌یێک بۆ كورده‌كانی سوریا.
شاری ڕه‌قه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا و به پشتیوانیی هێزی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌داعش له بنده‌ستی ئه‌و گرووپه ڕزگار کرا و ئێستا له کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریادایه.
پێشتر به‌شار ئه‌سه‌د باسی له‌وه کردبوو پاش ڕزگاریی ده‌یره‌زووه‌ر سوپای سووریا درێژه به شه‌ڕه‌کانی ده‌دات و ڕه‌نگه هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی له کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریادایه.
له درێژه‌دا به‌سینه شه‌عبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: تورک و ئه‌مریكییه‌كان به شێوه‌یێكی نایاسایی له‌سه‌ر خاكی سوریا بوونیان هه‌یه و سووریاش وه‌ک ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment