سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێ که‌وت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی گوله‌ن، دۆخی عێراق و سووریا، به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و قه‌یرانی ڤیزه‌ به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێ که‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێ که‌وت. ئه‌مه‌ یه‌که‌مین سه‌فه‌ری فه‌رمیی یێڵدرم وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ئه‌ژمار دێت.

ناوبراو پێش له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سن بۆغای ئه‌نقه‌ره‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ئامانجه‌کانی سه‌فه‌ره‌که‌ی کرد و وتیشی: وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌م زووانه ‌فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بۆ تورکیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ حکوومه‌تی تورکیا ناوبراو به‌ هۆکاری ئه‌نجامدانی کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای ده‌زانێت.

یێڵدرم قه‌یرانی سووریا و پرسه‌کانی عێراق به‌ میحوه‌ری سه‌ره‌کیی دیداری خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرد: تورکیا حه‌ز ده‌کات له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌ندێ جیاوازی ڕاوبۆچوون له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.

بڕیاره‌ یێڵدرم له‌گه‌ڵ مایک پنس جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیدار و گفتوگۆ بکات و له‌و دیداره‌دا چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ڤیزه‌ گرینگترین میحوه‌ری دیداری نێوان به‌رپرسانی دوو وڵات ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8355

Your Comment

You are replying to: .
captcha