بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کرد، نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەختی عێراق وەک پاڵشتییێک بۆ حکوومەتی عێراق تەرخان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، پارە تەرخانکراوەکە تیمی ئەندازیاری مەدەنی بۆ لێکۆڵینەوەیێکی گشتگیر بۆ خاڵە دەروازەییەکانی ناوچەکە و دانانی دەروازەی دیکەی نوێ دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ، جۆن تایکەرت بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا راپۆرتی کۆتایی تیمی رووپێوی پێشکەشی لیوا روکن مەهدی زوهەیر فەرماندە لە کەتیبەی تایبەتی بەرپرس لە ئاسایشی ناوچەی نێودەڵەتی لە بەغدادی پایتەخت دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment