به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامان فه‌تاح له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"دا ڕایگه‌یاند: حه‌فته‌ی داهاتوو شاندێکی کورد پێکهاتوو له تێکڕای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئه‌و شانده له کارناسانی دارایی و ئیدارییه‌وه پێکدێت که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حزبه سیاسییه‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018 گفتوگۆ ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو شاندی کورد سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و باسی له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام و ڕێککه‌وتنێکی گرینگ له‌باره‌ی به‌شه‌بودجه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment