بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی-ی پارتی راگەیاندووە: "لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج لیژنە پێکھێندراون و کار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی دەکەن، کە ھەر لیژنەیێک لەوانە لە بوارێکدا کار دەکات و بەردەوامن لە کارکردن".
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، لیژنەکان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ھەموو بوارەکاندا ھەنگاوی باشیان ناوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکوو چاکسازی لە سەرجەم بوارەکان بە تەواوی ئەنجام دەدەن و کارەکانی خۆیان تەواو دەکەن.
قارەمان کەمال باسی لەوەش کردووە، ئەو لیژنانە لە ھەموو سێکتەر و بوارەکاندا چاکسازی ئەنجام دەدەن و ئەوەش لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment