ئه‌ردۆغان سه‌ردانی کوه‌یت و ڕووسیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات و له‌و سه‌فه‌ره‌یدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێک ته‌وه‌ری جۆربه‌جۆر له‌وان: ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین، ناوچه‌ی ئارام له‌ ئیدلیب و سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا گفتوگۆ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا و کوه‌یت ڕۆژانی 13 و 14ی نۆڤێمبێر سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌کات.

ڕۆژی 13ی نۆڤێمبێر ئه‌ردۆغان له‌ چوارچێوه‌ی دیدارێکی فه‌رمی و به‌ مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یدا سه‌ردانی شاری سووچیی ڕووسیا ده‌کات.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سێ پرسی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا، ناوچه‌ی ئارامی ئیدلیب و گرێبه‌ستی کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

ئه‌ردۆغان پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی سووچی بڕیاره‌ ڕۆژی 14ی نۆڤێمبێر سه‌ردانی کوه‌یت بکات.

سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌ق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8336

Your Comment

You are replying to: .
captcha