هەرێم بە مەرج سەرجەم داهاتەكانی رادەستی عێراق دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ رادەست كردنی سەرجەم داهاتەكانی بە حكوومەتی عێراق دەردەبڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت مەرجی هەرێم بۆ ئەو كارە ئاشكرا دەكات كە دەبێت لە بەرامبەردا عێراق مووچە لە سەر بنەمای سیستمی بایۆمەتریی رەوانەی هەرێم بكات.

عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: حكوومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو داهاتەكانی رادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی حكوومەتی عێراق بە گوێرەی سیستمی بایۆمەتریی مووچە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: رەشنووسی بودجەی 2018ی عێراق، جگە لە كەم كردنەوەی پشكی هەرێم، كۆمەڵێک پێشێلكاریشی بەرامبەر بە مافە دەستوورییەكانی هەرێم تێدایە.

بەوتەی پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری، ملیۆنێک و زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەرە، ئەم ژمارەیەش لە لایەن بەغداوە رەت دەكرێتەوە و كۆی ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم بە نزیكەی 600 هەزار مووچەخۆر دەخەمڵێنێت".

عەلی عوسمان داواشی كرد مافی پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی 2018ی عێراق جێگیر بكرێت و وتی: ناكرێت دوو ساڵ لەمەوبەر لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ناوی هەڵەبجە وەک پارێزگا هاتبێت، بەڵام لە ڕەشنووسی بودجەی 2018دا هەر ناوی نەهێنراوە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8333

Your Comment

You are replying to: .
captcha