به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی به ڕادیۆ نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا (NPR)ی وت: هێزی عێراقی به تانکی ئه‌برامز و دیکه‌ی جیهازاتی ئه‌و وڵاته که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕاده‌ستی سوپای عێراق کرابوو هێرشیان کرده سه‌ر ئێمه و ئه‌مریکاش بێده‌نگ بوو. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد.
ناوبراو بێهیواییی خۆی له‌و پاڵپشتی نه‌کردنه‌ی ئه‌مریکا له کورده‌کانی عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه به جیده‌وه پێداچوونه‌وه له پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ده‌که‌ین. به وته‌ی بارزانی پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مریکا لێکه‌وته‌ی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ڕای گشتیی هه‌رێمی کوردستان بووه. ئه‌و خۆشه‌ویستی و هیوا و متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به ئه‌مریکایان هه‌بوو شکاوه و ئه‌م بێ متمانهیییه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه.
به وته‌ی بارزانی ڕووسیا ده‌توانێت دۆستێکی باشتر له ئه‌مریکا بێت بۆ کورده‌کان.
بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات هێزی پێشمه‌رگه که زۆر جار مووچه‌که‌یان نه‌ده‌درا دژی ئه‌لقاعیده و داعش شه‌ڕیان کرد و گیانی خۆیان له‌و ڕێبازه‌دا به‌خت کرد.
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و لێکه‌وته‌کانی جه‌ختی کرد: په‌شیمان نیم و شانازیشی پێوه ده‌که‌م. شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان به خه‌ڵکی کوردستان دا تاوه‌کوو ڕای خۆیان ده‌رببڕن.
مه‌سعوود بارزانی پێی وایه ئێستاش بێگومان وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی داده‌مه‌زرێت. ڕاسته زۆر گه‌نج هه‌ن که پێشمه‌رگه نین به‌ڵام خه‌باتگێڕن و له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment