به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا سه‌رله‌نوێ داوای پێبه‌ند بوون به ده‌ستووری عێراق و حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌کات به تایبه‌ت ئه‌و حوکمه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی ماده‌ی 1ی ده‌ستووری عێراقه‌وه له‌سه‌ر یه‌کڕیزیی عێراق جه‌ختی کردۆته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌هاش به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی بانگهێشت کردووه بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی عێراق.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق به ئاشکرا ڕایگه‌یاندووه هیچ جۆره مادهیێک له ده‌ستووردا نییه که ئاماژه به ڕه‌وا بوونی جیابوونه‌وه له عێراق بکات.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه باس له‌وه ده‌کات که تێکڕای ئه‌و کارانه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراوه له چوارچێوه‌ی ماده‌کانی ده‌ستوور و به‌پێی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌تانه‌کانی به‌غدا بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment