سەرۆک کۆمار داوای ناسینەوە و سزای بکوژانی سنوورەوانانی ناجا دەکات

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری وڵات لە پەیامێکدا وێڕای سەرخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی 8 سنوورەوانی هێزی ئینتیزامی، داوا لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری دەکات بە زووترین کات و بە هەڵمەتێکی جیدی ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتە بدۆزێنەوە و سزا بدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، دەقی پەیامەکەی حوجەتولئیسلام حەسەن رۆحانی بە شێوەی خوارۆیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَی نَحْبَهُ وَ مِنْهُم مَّن یَنتَظِرُ وَ مَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا

لە سەروبەندی ئەربەعینی حسێنی شەهید بوونی 8 سنوورەوانی بەغیرەت و ئازای هێزی ئینتیزامی لە ناوچەی چاڵدران بە دەستی ئاژاوەگێڕانی دڵ کوێر و نوکەرانی تیرۆر و توندئاژۆیی بوو بە هۆکاری دڵنیگەرانیی گەلی مەزنی ئێران.

هەر بەم بۆنەوە وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆم داوا لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری دەکەم بە زووترین کات و بە هەڵمەتێکی بەبڕشت بکەرانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بدۆزنەوە و سزایان بدەن.

باڵاترین پلە و پایە بۆ ئەو شەهیدە پایە بەرزانە لە خودای پەروەردەگار داواکارم و هیوادارم هاوڕیزی شەهیدانی کەربەلا بن و بۆ بنەماڵەکانیشیان داوای سەبووری و پاداشتی بەخێر دەکەم.

سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8319

Your Comment

You are replying to: .
captcha