به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باڵوێزخانه و کۆنسوڵخانه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا به‌رده‌وامن له سنووردارکردنی ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی تورکیا.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی له نێوان به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانی باڵوێزخانه‌کاندا نێردراوه، ده‌کاته به‌ڵگه و باسی به‌رده‌وام بوونی سنووردارکردنی ڤیزه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه به‌رپرسانی تورکیا هیوای ئه‌وه‌یان خواستووه قه‌یرانی ڤیزه‌ی نێوان دوو وڵات کۆتاییی پێ بێت.
بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا که به‌م زووانه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌کات ڕای­گه‌یاندووه: له سه‌ر قه‌یرانی ڤیزه قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان کردووه و ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی فه‌رمانبه‌رێکی کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا ناکۆکی دروست بوو و له ئاکامیشدا هه‌ر دوو وڵات ده‌رکردنی ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی یه‌کتریان وه‌ستاند.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment