به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی به‌غداوه، که ژماره‌یان ده‌گاته 1 میلیۆن و 248 هه‌زار و 481 که‌س و مانگانه 897 ملیارد و 500 میلیۆن دینار مووچه‌یانه.
خاڵی سه‌ره‌نجڕاکێش له ئاماری ڕاگه‌یێندراودا که به گوێره‌ی سه‌رژمێریی وه‌رزانه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکراوه ئاماری فه‌رمیی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستان 96 هه‌زار و 53 که‌س ڕاگه‌یێندراوه و 38.5 ملیارد دینار بۆ پێدانی مووچه‌که‌یان داوا کراوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه به‌رپرسانی هه‌ولێر چه‌ندین جار جه‌ختیان له گیانبه‌خت کردنی 182 هه‌زار که‌س له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا کردووه‌ته‌وه که ڕژێمی به‌عس ئه‌نجامی داوه.
هه‌ڵبه‌ت بێگومان له نێوان ئه‌م 96 هه‌زار و 53 که‌سه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراواندا تێکڕای شه‌هیدانی خه‌باتی کورده‌کانی عێراق له سه‌ره‌تای شۆڕشی مه‌لا مسته‌فاوه (وه‌کوو شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان و...) و شه‌هیدانی خه‌باتی کورده‌کان له هه‌شتاکاندا بۆ هاوشانی کردنی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ به سوپای به‌عس، کوژراوانی شه‌ڕی براکوژی له نه‌وه‌ده‌کاندا و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌هاش شه‌هیدانی ئه‌نفال گونجێندراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment