نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له‌ سه‌ردار سلێمانی کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا کۆچی دواییی باوکی سه‌ردار سلێمانی له‌وان سه‌ره‌خۆشیی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندیی به‌ سه‌رله‌شکه‌ر قاسم سلێمانییه‌وه‌ کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هاوخه‌میی خۆی بۆ کۆچی دواییی باوکی ئه‌وان ده‌ربڕی.

ناوبراو هه‌روه‌ها لای خودا داوای لێبوردنی بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه‌ کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8310

Your Comment

You are replying to: .
captcha