وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوا لە مەسعوود بارزانی دەکات ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کوردی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق داوا لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان دەکات دەرەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە و دەشڵێت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم ئەمرۆ باشترە لە سبەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز محەمەد داوا لە هەولێر دەكات دانووسان لەگەڵ حكوومەتی بەغدا بكەن، بەگرنگیشی دەزانێت ئەو گفتوگۆیانه بە زووترین کات دەست پێ بکات چوونکە دواکەوتنی گفتوگۆکان خەساری هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.

ئەو وەزیرە كوردە دەشنووسێت: مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان دەبێت بە زووترین کات دەرەنجامەکانی گشتپرسی هەڵبوەشێنێتەوە تاکوو ڕێککەوتن نامەی دەست بەسەرداگرتنی دەوڵەتی فیدراڵ بە سەر دەروازە سنوورییەکاندا جێبەجێ بکرێت.

دەرباز موحەمەد داواش دەكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە و لە شوێنیدا حكوومەتێكی كاتی هەوسەنگ دروست بكرێت.

سەرچاوە: سکای پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8280

Your Comment

You are replying to: .
captcha