حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ‌و حكوومه‌تی‌ عێراق، پابه‌ندی‌ رێنماییه‌كانی‌ مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رای ده‌گه‌یێنێت، سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ده‌ستووری‌ عێراقه‌وه‌، ده‌شڵێت: پێویسته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یێكی‌ شۆڤێنیانه‌ ناوی‌ نه‌هێنرێت له‌ بووجه‌دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد"حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌ رووی‌ ده‌ق ‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ پابه‌ندی‌ ده‌ستووری‌ عێراق نه‌بووه‌ له‌ ناوهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا".

داواشی‌ له‌ حكوومه‌تی‌ فیدراڵی‌ كردووه‌ "له ‌ناو پرۆژه‌ یاسای‌ بووجه‌دا، ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببرێت، له ‌جیاتی‌ ناوهێنانی‌ شۆڤێنیانه‌، كه‌ رژێمی‌ له ‌ناوچووی‌ به‌عس به‌كاری‌ ده‌هێنا".

هۆشیار عەبدوڵا روونیشی كرده‌وه‌"حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ‌و حكوومه‌تی‌ عێراق، پابه‌ندی‌ رێنماییه‌كانی‌ مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بوون، كه‌ جه‌ختی‌ له‌ پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور كردوه‌ته‌وه‌".

هۆشیار عه‌بدوڵا باسی‌ له‌وه‌ش كردووه ‌"تووشی‌ سه‌رسوڕمان بوون، كاتێک له ‌ناو پرۆژه‌ یاسای‌ بووجه‌دا، له‌بری‌ ناوهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، باكووری‌ عێراق ‌و پارێزگاكانی‌ باكوور هێنراون، كه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌، هه‌تا ئێستا بیری‌ شۆڤێنی‌ له‌ عێراقدا له‌ دژی‌ گه‌لی‌ كورد به‌رده‌وامه‌".

سەرچاوە: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8279

Your Comment

You are replying to: .
captcha