پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رپرسی تێکڕای کێشه‌کانی کوردستانن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ به‌ به‌رپرسی تێکڕای کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ موازین نیووزی وتووه‌: پارتی و بارزانی بوونه‌ته‌ هۆی به‌فیڕۆچوونی سامانی گشتی و فه‌وتانی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد و ڕووخانی پێوه‌ندیی هه‌ولێر- به‌غدا به‌هۆی سیاسه‌ت و ئیداره‌ی فه‌شه‌لی ئه‌وانه‌وه‌.

ناوبراو زیادی کردووه‌: پارتی یه‌کڕیزیی نێو ماڵی کورد و یه‌کێتیی نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ی دژبه‌ری تێک داوه‌ که‌ به‌رده‌وام داوای دووری گرتن له‌ دیکتاتۆرییه‌تیان کردووه‌.

زانا سه‌عید ده‌شڵێت: کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان کێشه‌ی نییه‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ببێت به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نگریی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی کاری تێدا نه‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8229

Your Comment

You are replying to: .
captcha