به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به موازین نیووزی وتووه: پارتی و بارزانی بوونه‌ته هۆی به‌فیڕۆچوونی سامانی گشتی و فه‌وتانی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد و ڕووخانی پێوه‌ندیی هه‌ولێر- به‌غدا به‌هۆی سیاسه‌ت و ئیداره‌ی فه‌شه‌لی ئه‌وانه‌وه.
ناوبراو زیادی کردووه: پارتی یه‌کڕیزیی نێو ماڵی کورد و یه‌کێتیی نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ی دژبه‌ری تێک داوه که به‌رده‌وام داوای دووری گرتن له دیکتاتۆرییه‌تیان کردووه.
زانا سه‌عید ده‌شڵێت: کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان کێشه‌ی نییه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ببێت به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نگریی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی کاری تێدا نه‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment