کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی تشرینی دووهەمی 2020 ئاژانسی "سانا"ی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا بڵاوی كرده‌وه، 50 تانک و زرێپۆشی هێزەکانی ئەمریکا له‌ده‌روازه‌ی وه‌لید-ه‌وه چوونه‌ته نێو خاكی عێراق و كوردستانی سووریایان جێهێشت.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كریستۆڤه‌ر میله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا و وتی "ده‌بێت كۆتایی به هه‌موو شه‌ڕه‌كان بهێندرێت".
تا ئێستا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕانه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی نوێی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا ده‌كات.
Your Comment