سیستەمی سیاسیی هەرێمی کوردستان ئێستاش پەرلەمانییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی کاردانەوەی هەمبەر داخوازیی هەندێک لە پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی پیشان دا و ڕای گەیاند: سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان وەکوو سیستەمی سیاسیی عێراق بە پێی دەستووری عێراق، سیستەمی پارلەمانییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا ڕای گەیاند: بەپێی دەستووری عێراق هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ئەو وڵاتە و زیادی کرد: بە گوێرەی مادەی 13ی دەستووری عێراق، سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان، سیستەمێکی پەرلەمانییە.

پیرە ئاماژەی کرد بەوەیکە هەندێک ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییانە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ خەڵکی عێراق دەزانن، وتی: سەرکەوتن بە سەر کێدا؟ بە سەر کوردستاندا؟ هەرچەشنە خەسارێک کە لە هەولێر و دهۆک بکەوێت لە عێراق کەوتووە.

ناوبراو وتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت دەکات لە سەر گرنگایەتیی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8190

Your Comment

You are replying to: .
captcha