مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه ‌و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش ئاشكرا ده‌كرێت و وته‌بێژی‌ یه‌كێتیش ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مڕۆ زۆر بابه‌تی‌ گرنگ گفتوگۆیان له‌و‌باره‌وه‌ ده‌كرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 1ی نۆڤێمبێری 2017، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ندین بابه‌ت ده‌كات".

وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئاماده‌ نه‌بوو هیچ زانیارییێكی دیكه‌ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ بخاته‌ ڕوو.

له‌لایێکی دیكه‌وه‌ سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "داوامان كردووه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تایبه‌ت به ‌دۆخی ئێستا و ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش ڕووی دا ئه‌نجام بدرێت".

ناوبراو وتیشی: "بڕیار وایه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتیی به‌ڕێوه ‌بچێت".

سامان گه‌رمیانی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرای كرد: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ستن به ‌دۆخی ئێستا و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8184

Your Comment

You are replying to: .
captcha