به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی هێزه سوورییه‌کان که به سوپای دیموکراتیکی سووریا ناسراوه و زۆرینه‌ی ئه‌و سوپایه کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لن به‌ڵێنی داوه له قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دهیرهزووردا که دژ به مۆڵگه‌کانی داعش ئه‌نجام ده‌بێت خۆ ببوێرێت له تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ سوپای سووریا.
ته‌ڵاڵ سه‌لۆ وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا زیادی ده‌کات: هێڵه‌کانی ئێمه دیاری کراون و به گوێره‌ی ئه‌و هێڵانه پاش له‌ناوچوونی داعش دژ به سوپای سووریا و هاوپه‌یمانانی ئه‌و سوپایه هیچ ناکه‌ین.
سوپای دیموکراتیکی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی ڕاوه‌دوونانی داعش له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و په‌راوێزی شاری ده‌یره‌زووری ده‌ست پێکردووه.
سوپای سووریاش به پاڵپشتیی ئاسمانیی ڕووسیا به‌ره‌و ده‌یره‌زوور پێشڕه‌وی ده‌کات و توانیویه‌تی گه‌مارۆی ده‌یره‌زوور بشکێنێت. داکۆکی له‌پێناو گه‌مارۆدانی داعش له ده‌یره‌زوور و پێشڕه‌ویی هاوکاتی سوپای سووریا و سوپای دیموکراتیک له دوو به‌ره‌وه له ئاکامدا ده‌بێته‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سوپایه و هه‌ر ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی لێکه‌وتۆته‌وه که پێکدادان له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا ڕوو بدات.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment