عه‌بادی ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌ کورده‌کان له‌ به‌غدا ده‌ربکات و جووڵه‌ به‌ سوپا بکات بۆ که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌ کورده‌کان له‌ به‌غدا ده‌ربکات و به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان جووڵه‌ به‌ سوپا بکات بۆ که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی نیشتیمانیی عێراق (nina)دا گوتی: حکوومه‌تی به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌وڵی کورده‌کانه‌وه‌ که‌ 60 نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ و پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و وه‌زیر و جێگری وه‌زیریان له‌ به‌غدا هه‌یه‌ باش کار ناکات.

ناوبراو زیادی کردووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه‌ هه‌وڵگه‌له‌ توانای ده‌رکردنی گه‌لێک بڕیاری هه‌یه‌ وه‌کوو داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کان، داخستنی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان، ده‌رکردنی تێکڕای کورده‌کان له‌ به‌غدا، جێگیر کردنی هێزی عێراقی له‌ پارێزگای که‌رکووک و فه‌رمان کردن به‌ پارێزگاری که‌رکووک بۆ پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌و پارێزگایه‌دا.

جه‌عفه‌ر جه‌ختیشی کردووه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان بۆی نییه‌ له‌ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا ڕیفراندۆم بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8151

Your Comment

You are replying to: .
captcha