بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیایی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری پزیشکی تایبه‌تی جه‌لال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردەوە "رۆژی دووشه‌ممه 11-9-2017 مام جه‌لال، به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی و پشکنینی ئاسایی پزیشکیی، سلێمانی جێهێشت و گه‌یشته کۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ".
پزیشکه تایبه‌ته‌که‌ی مام جه‌لال راشی­گه‌یاندووە "سه‌ردانه‌که‌ی مام جه‌لال وه‌ک سه‌ردانه پزیشکییه‌کانی پێشووه و بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پزیشکییه بۆ ته‌ندروستی".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک­کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستیی تێکچوو، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەیێکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی.
پاشان جارێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لە مانگی سێپتێمبێری ساڵی 2016ەش گەڕایەوە کوردستان و باری تەندروستی باشترە، ناوە ناوەش سەرکردە و کەسایەتییەکان سەردانی دەکەن.
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment