1- لە حەفتەی ڕابردوودا 601 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە تورکیا دەستگیر دەکرێن
بە گوێرەی بەیاننامەیێک کە وەزارەتی ناخۆی تورکیا دەری کردووە لە ڕێکەوتی 4 تا 11 سێپتێمبێری 2017 لە تورکیا 601 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر دەکرێن. 117 کەس بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پ.ک.ک، 27کەس داعش، 45 کەس جەماعەتی گولەن و 6 کەسی دیکەش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە چەپەکان دەستگیر کران.
2- سەرۆک­وەزیرانی یوونان جەختی کردە سەر درێژەی دانووستانەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا
ئەلکسیس سیپراس سەرۆک­وەزیرانی یوونان لە وتەکانی خۆیدا جەختی کردە سەر گرینگایەتیی درێژەی دانووستانەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و ڕاشی­گەیاند وڵاتەکەی پشتگیری لە درێژەی ئەو دانووستانە دەکات.
3- وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان: "ڕووبووسکیی دووهەم" لە جوڵەمێرگ ڕووی داوە
عوسمان بایدەمیر وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی بە کردنە ئامانجی هاووڵاتییانی سێڤیل لە پارێزگای جوڵەمێرگ لە لایەن فڕۆکە بێ­فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا دا و وتی: کردنە ئامانجی هاووڵاتییانی سێڤیل ڕووبووسکییێکی دووهەمە.
4- درێژەی لە کار کشانەوەی بە کۆمەڵ لە پارتی جڤاتی نیشتمانیی تورکیا، 300 کەسی دیکە لەو پارتە کشانەوە
300 کەس لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی تورکیا لە پارێزگای نیقدە کە لە نێوانیاندا دوو نوێنەری پێشووی ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیا بە دی دەکرێن بۆ تەڤڵ بوون بە پارتی نوێی مراڵ ئاکشنر لە پارتی جڤاتی نیشتمانیی تورکیا کشانەوە.
5- دژایەتیی کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان
کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕای­گەیاند: ئێمە پشتگیری لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکەین و زیادی کرد ئەگەری پێکدادانی نێوان کورد و عەرەب هەیە بەو بۆنەوە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕەوا نییە.
6- لە زیندانەکانی تورکیا 69 هەزار خوێندکار زیندان کراون
وەزارەتی دادی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە خوێنکارانی بەند کراو لە زیندانەکانی تورکیا دا و ڕای­گەیاند لە کۆتایی ساڵی 2016دا 69 هەزار و 301 خوێندکار لە زیندانەکانی تورکیا بەند کراون.
7- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە سەفەر بۆ ئەڵمانیا بە هاووڵاتیانی تورک هوشدار دەدات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکات لە سەروبەندی هەڵبژادرنەکانی ئەڵمانیا، سەفەر بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment