کوردپرێس، بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021، خۆکوژێک لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوچەی بابولشەرقی خۆی تەقاندووەتەوە.
دوای خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە، بۆمبێک لەهەمان شوێن تەقیوەتەوە و بەهۆی هەردوو تەقینەوەشەوە، چەند هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیێک دیکەش بریندار بوون. هێشتا ماری وردی گیان لەدست دان و بریندار بووانی تەقینەوەکان ڕانەگەیێندراوە.
هێشتا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە و هیچ ئامارێکی فەرمیش لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارکان، بەردەست نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment