به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادستێنیی مێرسین داوای 10 ساڵ زیندانی بۆ فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) کرد که ئێستاکه له زینداندایه. تۆمه‌تی ناوبراو "بانگه‌شه‌ی تیرۆریزم" و "بانگه‌شه‌ی نه‌رێنی له دژی کۆماری تورکیا"یه.
ڕۆژی ڕابردوو دادگه‌ی سزای مێرسین دۆسیه‌یێکی فیگن یۆکسکداغی له نه‌بوونی ناوبراو لێک دایه‌وه. ئه‌م دۆسیه پێوه‌ندی به وته‌دانی ناوبراو له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی 2016 له پارێزگای مێرسین هه‌یه.
گۆلسرن یۆلری پارێزه‌ری یۆکسکداغ ڕای‌گه‌یاند: "زیاتر له 20 دۆسیه له دادگه‌کانی تورکیا له دژی یۆکسکداغ پێک هێنراوه. جگه له‌مه دادستێنه‌کان 8 داوای سزای دیکه‌یان له دژی ناوبراو ده‌رکردووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌و داوای سزایانه بکرێته دۆسیه."
هاوسه‌رۆکی پێشووی HDP که به بۆنه‌ی تۆمه‌ته‌کانی له په‌رله‌مانی تورکیا ده‌رکرا، ڕۆژی 4ی نۆڤێمبێری 2016 له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی HDP و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی دیکه‌ی ئه‌م پارته ده‌ستگیر کرا و تاکوو ئێستا له زینداندان.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment