مه‌سعوود بارزانی داوای ئه‌حمه‌د ئه‌بووغه‌یت له‌باره‌ی دواخستنی گشتپرسی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان وتی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی گشتپرسیی هه‌رێمی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د یخانی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌حمه‌د ئه‌بووغه‌یت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌ سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی بۆ هه‌ولێر چه‌ندین جار داوای له‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ ئه‌و گشتپرسییه‌ دوا بخات که‌ بڕیاره‌ 25ی مانگی سێپتێمبێر به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام بارزانی ئه‌و داخوازییه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای له‌ هه‌ولێر کرد پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکات به‌ڵام بارزانی به‌ ئه‌بووغه‌یتی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان پێش یان پاش گشتپرسی سه‌ردانی به‌غدا ناکات.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دجله‌"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8131

Your Comment

You are replying to: .
captcha