بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاندووە: "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامڵا هاریس دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی مێژووییانەوە. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە سەرکردایەتی کردنی گەلی ئەمریکا و بەهیوام کار لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئیدارەی نوێ بکەین".
هاوکات مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە توویتەر نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامڵا هاریس دەکەم. بەهیوام لەنزیکەوە کارتان لەگەڵ بکەم بۆ بەهێزکردنی هاوپەیامنیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و گەڕاندنەوەی دڵنیایی بۆ هەرێمەکە".
لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامهیێک ئاراستهی جۆ بایدن، 46ـهمین سهرۆکی ههڵبژێردراوی ئهمهریکا دهکات و تێیدا پیرۆزبایی لێدهکات و هیوای سهرکهوتنی بۆ دهخوازێت.
به گوێرهی وێبسایتی فهرمیی مەسعوود بارزانی، که ناوهڕۆکی نامهکهی بڵاوک ردووهتهوه، بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ جۆ بایدن خواستووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment