ڕیفراندۆم لە ئێستادا هەرێم بەرەو نائارامی دەبات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ڕیفراندۆم لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەرەو نائارامی دەبات و کێشەکانمان بە ئیقلیمی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ مارکۆ کارنیلوس باڵیۆز و سێرێنا موڕۆنی کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەبارەت بە ڕیفراندۆم وتی: "ڕیفراندۆم لە ئێستادا، هەرێم بەرەو نائارامی دەبات و کێشەکانمان بە ئیقلیمی دەکات و شەڕی بەرژەوەندی وڵاتان دەهێنێتە هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت، دەبوو پرسی ڕیفراندۆم لە ناو پەرلەماندا، نوێنەرانی خەڵک بڕیاریان لە بارەوە بدایە و یاسایێەکی تایبەتیان بۆ دەربکردایە.

هاوکات باڵیۆزی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ڕای­گەیاند، ئیتاڵیا پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکات و وا باشترە هەرێم و بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن چوونکە ڕیفراندۆم لەم کاتەدا کێشەکان ئاڵۆزتر و گەورەتر دەکات.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8128

Your Comment

You are replying to: .
captcha